28/09/2023
خێزان و کۆمەڵگە 556 جار بینراوە
بەکارهێنانی شۆفان بە مەبەستی دابەزاندنی کێش
ئیشراق
شۆفان یەکێکە لە خۆراکە بەسودەکان بۆ تەندروستی مرۆڤ کە مەترسی توشبون نەخۆشی دڵ و شێرپەنجەی کۆلۆن کەمدەکاتەوە، دەتوانێت بە ماوەیەکی کەم کێش دابەزێنێت و چەوری ورگ کەم بکاتەوە.
خواردنی شۆفان لە ژەمی بەیانیان وات لێ دەکات ھەست بە تێری بکەیت، شۆفان چەوری ورگ بە رێژەیەکی بەرچاو دەتوێنێتەوە، چونکە رێژەیکی زۆر لە ریشاڵی تێدایە ئەویش وات لێدەکات ھەست بە تێری بکەیت، و ھەروەھا شۆفان کۆلسترۆڵی خراپ لە خۆێندا دەتوێنێتەوە.
دەتوانیت بەم شێوازانە سودی لێببینیت:
تێکەڵکردنی شۆفان لەگەڵ شیر و ماست.
کوڵاندنی شۆفان لەگەڵ شیری بادەم، و دواتر لەگەڵ یەک کەوچک ھەنگوین تێکەڵی بکە.
لە بەیانیاندا نانی شۆفان لەجیاتی نانی سپی بخۆ.
دەتوانیت بەیانیان شۆڤان لەگەڵ میوەدا بخۆیت.
ھەروەھا دەتوانیت لەگەڵ شەربەتدا بیخۆیت.