توێژینەوەیەک: لەبەر ئەم هۆکارە دڵی پیاوان لە مەترسیدایە

ishraq

ئیشراق 
توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی کیوبیک لە کەنەدا پەیوەندی نێوان فشاری کارکردن و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ نیشانداوە، کە پەیوەندییەکی بەهێزی راستەوانەیان هەیە.


ماڵپەڕیک توێژینەوەکەی بڵاوکردووەتەوە، دەرکەوتووە کە باری قورسی کار و خستنەگەڕی دوو هێندە هەوڵدان لە ئەرکە جیاجیاکان، رەنگە کێشەی تەندروستی دڵ بۆ پیاوان دروست بکەن.

چەند گروپێکی تەمەن جیاواز لە کارە جیاوازەکاندا وەرگیراون، دەرکەوتووە ئەو کارمەندە پیاوانەی کە بەدەست ناهاوسەنگی کارەوە دەناڵێنن وەک کێشە لەگەڵ مووچە و پاداشت، نزیکەی ٤٩٪ زیاتر ئەگەری تووشبووانیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان هەیە، بە بەراورد بەو پیاوانەی کە تووشی ئەم فشارانە نابن.

فشاری کار هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ تەندروستی دەروونی و جەستەیی، پێشتریش وەک هۆکارێک بۆ نەخۆشییەکانی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ ئاماژەی پێکراوە، هەروەها لە توێژینەوەکەدا یەکێک لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی باسکراوە کە قەڵەوییە، بەو پێیەی ڕەنگە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و کەمی خەوی و خەمۆکی و تەنانەت نەخۆشی شەکرەش.

توێژەران هۆشداری دەدەن لە مەترسی فشار لە شوێنی کاردا، بەتایبەتی ئەگەر کارەکە قورس بێت و کاتەکەشی زۆر بێت، ئاماژە بەوەش کراوە زۆر بیرکردنەوە لە نەبوونی پارەی باش و خراپی مووچە لە شوێنی کاردا ئەگەری جەڵتەی دڵ زیاد دەکەن، بۆیە بە هەر شێوەیەک بێت دەبێت لە فشاری زۆر خۆت بە دوور بگریت.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP