بێنزیما پێکانە، و چەند ڕۆژێک دوور دەبێت لە یاریگاکان

ishraq

ئیشراق 
کەریم بێنزیمای فەڕەنسی بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەی 7 ڕۆژ دادەبڕێت و بەژداری دوو یاری داهاتوو ناکات لەگەڵ ئیتیحاد.


بەگوێرەی ڕاپۆرتێک نونۆ سانتۆی پورتوگالی ڕۆژی سێشەممە لە قۆناغی 32ی جامی سعودیەدا، بەهۆی پێکانەوە لە ماسولکەکانیدا یاری بە بێنزیمەی فەڕەنسی نەکردووە، دواتر ڕاگەیەندرا کە پێویستی بە ماوەی 7 ڕۆژ هەیە بۆ چارەسەر وەرگرتن.

لە پاش پەیوەندی کردنی کەریم بێنزیما بە یانەی ئیتیحادەوە ئەمە دووەمین جارە تووشی پێکان دەبێت، پزیشکانی یانەکە لە هەوڵی بەردەوام دان تا یاریزانەکە ئامادە بکەن بۆ یاریە گرنگەکەی بەرامبەر بە ئەهلی لە شەشی مانگی داهاتوودا

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP