حەکیمی هەڕەشەی سڕکردنی لێ دەکرێت

ishraq

ئیشراق 

ئەشرەف حەکیمی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان هەڕەشەی سڕکردنی لەسەرە، دوای بردنەوەی لە یانەی مارسیلیا بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە یاریگای پارک دی پرینس لە قۆناغی شەشەمی خولەکەدا.
 
ڕۆژنامەی لۆ پاریسیان بڵاویکردەوە، حەکیمی، کۆلۆ موانی، عوسمان دێمبلی و کورزاوا بەهۆی دروشمی دوژمنکارانە و نەشیاو بەرامبەر مارسیلیا ڕووبەڕووی سڕکردن دەبنەوە.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆماری ڤیدیۆیی هەیە کە حەکیمی و هاوڕێکانی دروشمی هاندەرانی پاریس کە (نەفرەت لە مارسیلیا و و چەندین وشەی نەشیاوی تر ) دەڵێنەوە، لەکاتی ئاهەنگ گێران بۆ سەرکەوتن .
 
ڕوونیشیکردەوە، خولی فەرەنسا بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکات، ئەگەر تاوانەکە بسەلمێنرێت، ڕەنگە ئەو یاریزانانەی بەشدارن سزا بدرێن بە سڕکردنیان
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، تایۆی نەیجیری کە بەرگریکاری پێشووی یانەی مارسیلیا بووە، لە ساڵی ٢٠١١ بەهۆی دروشمێکی هاوشێوە بەرامبەر پاریس سانجێرمان بۆ یەک یاری سڕکرا.
 
جێگای سەرنجە حەکیمی تەمەن ٢٤ ساڵ گۆڵی یەکەمی لە مارسیلیا تۆمارکرد، و بووە هۆی گۆڵی دووەم، کە لەلایەن ڕاندال کۆلۆ موانی تۆمارکرا لە کلاسیکۆی فەرەنسا

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP