ڕاشفۆرد تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو

ishraq

ئیشراق 
مارکۆس ڕاشفۆرد ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر بێرنلی بە ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکەی تووشی ڕووداوێک بووە

دوای کۆتای هاتنی یاریەکەیان، لەکاتێکدا ڕاشفۆرد بە ئۆتۆمبێلە ڕۆڵز ڕۆیسە 900 هەزار یۆرۆیەکەی بەرەو ماڵەکەی خۆی دەگەڕایەوە، بە سەختی کێشاویەتی بە سەکۆکانی کە لە تەنیشت شەقامەکە دانرابوون و زیانێکی زۆری بە ئۆتۆمبێلەکەی گەیاندووە.

خۆشبەختانە ئەم یاریزانە لەم ڕووداوەدا هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە و توانیویەتی بەبێ هیچ برینێکی سەخت لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزێت

دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە پۆلیس گەیشتووە شوێنەکە بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخەکە، 

سەختی ئەم ڕووداوە زیانێکی زۆری لاشەی چەپی ئۆتۆمبێلەکەی ڕاشفۆرد گەیاندووە و بەشێکی بە تەواوی لێ بۆتەوە، برۆنۆ فێرناندێز کە بەهەمان شێوە لە هەمان ڕێگاوە دەگەڕایەوە ماڵەوە، یەکێک بوو لە یەکەم کەسەکان کە ڕووبەڕووی ئەم دیمەنە بووەتەوە و دەستبەجێ چووە بۆ یارمەتیدانی هاوڕێکەی بۆ ئەوەی لەم دۆخەدا لەگەڵیدا بێت

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP