22/09/2023
خێزان و کۆمەڵگە 147 جار بینراوە
خواردنی زەعفەران چی بەسەر جەستەدا دەهێنێت؟
ئیشراق
رووەکی زەعفەران بۆنێکی خۆشی هەیە و لە چێشت لێنان و رەنگکردنی شیرینی و بەهاراتکردنی خواردندا بەکاردێت، چەندین سوودی تەندروستی هەیە.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی " The World is One News" دا چەندین سوودی گرنگی زەعفەران ئاشکرا دەکات، لەوانەش:
١. کاردەکات بۆ پاراستنی خانەکان.
٢. بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی قۆڵۆن.
٣. یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.
٤. ئازارەکانی سوڕی مانگانە کەمدەکاتەوە.
٥. یارمەتی باشترکردنی باری دەروونی دەدات.
بەڵام شارەزایان ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کە نابێت زیاتر لە ١.٥ گرام بخورێت چونکە ئەگەر زیاتر بێت لەو بڕە جەستە ژەهراوی دەکات.