21/09/2023
خێزان و کۆمەڵگە 181 جار بینراوە
پێنج رێگە بۆ چارەسەری كۆكەی درێژخایەن
ئیشراق
كۆكەی درێژخایەن بەو كۆكەیە دەوترێت كە بۆ ماوەی زیاتر لە هەشت هەفتە بمێنێتەوە، لە ئەنجامی هەوكردنی درێژخایەنەوە دروستدەبێت.
بە چەند رێگەیەك لە ماڵەكەی خۆتدا دەتوانیت چارەسەری بكەیت.
1. هەنگوین بخۆ، چونكە دژە بەكتریایە، دەتوانیت بە كەوچك بیخۆیت، یانیش تێكەڵی ئاوی گەرمی بكە.
2. گەرماوێكی گەرم بكە، یان لە ژورێكی پڕ هەڵم بمێنەرەوە بۆ ماوەیەك. ئەمەش یارمەتی چارەسەربونت دەدات.
3. خواردنەوەی گەرم بخۆرەوە، وەكو ئاوی مریشك، شۆربا، چا، یان تێكەڵەی هەنگوین، لیمۆ و ئاوی گەرم كە سودێكی زۆر باشی دەبێت.
4. شیداركەرەوەی هەوا بەكاربهێنە لە ژورەكەتدا كە ئامێری هەڵمی پێدەوترێت.
5. دەرمانی گیایی بەكاربهێنە، بەڵام لە ژێر رێنمایی پزیشكی دەرمانساز.