19/09/2023
خێزان و کۆمەڵگە 242 جار بینراوە
پێنج سوودی سەرسوڕهێنەری خواردنی مێخەک
ئیشراق
مێخەک بەهۆی تایبەتمەندییە سروشتییەکانییەوە چەندین سوودی تەندروستی هەیە وەک کەمکردنەوەی ئاوسانی گەدە و باشترکردنی هەرسکردن و باشترکردنی تەندروستی دڵ.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی " Jagran English" دا ئاماژە بە دیارترین سوودەکانی مێخەک دەکات، ئەوانیش:
١. بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە: جەستە لە میکرۆبە زیانبەخشەکان دەپارێزێت و تەندروستی جەستە بەرەوپێش دەبات.
٢.چارەسەرکردنی ئازاری ددان و پووک: رێگری لە نەخۆشییەکانی پووک دەکات، هەروەها بۆنی دەم ناهێڵێت.
٣. چارەسەرکردنی کێشەکانی هەناسەدان: یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی هەناسەدان، وەک هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە و تەنگەنەفەسی و هەستیاری.
٤. رێگری کردن لە شێرپەنجە: هەوکردن کەمدەکاتەوە و رێگری دەکات لە هەندێک جۆری شێرپەنجە بەتایبەت شێرپەنجەی مەمک، ئەمەش بەهۆی بوونی رێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسان.
٥. ئێسکەکان بەهێز دەکات: رێگری دەکات لە نەخۆشییەکانی ئێسک بەتایبەت پووکانەوەی ئێسک.