13/09/2023
خێزان و کۆمەڵگە 262 جار بینراوە
سوودە سەرسوڕھێنەرەکانی میوەی پاپایا بۆ دابەزاندنی کێش؟
ئیشراق
پاپایا یەکێکە لە بەسودترین جۆرەکانی میوە، چەندین سودی گرنگ بەجەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت، ئەگەر هەفتەی جارێک بخورێت 7 گۆڕانکاری لە جەستەدا رودەدات، ماڵپەڕیکی زانستی ئەو گۆڕانکاریە تەندروستیانەی بڵاوکردوەتەوە کە بەهۆی خواردنی پاپایا رودەدات لە جەستەدا.
یەکەم: دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، رێژەی کۆلیسترۆڵ نزم دەکاتەوە لە خوێندا، لە نەخۆشی دڵ دەتپارێزێت.
دوەم: تۆوەکەی چەندین سودی گرنگی هەیە، یارمەتی نەهێشتنی کرم دەدات لە ریخۆڵە.
سێیەم: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A،C،E، سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات.
چوارەم: هەوکردنی جەستە کەمدەکاتەوە و نایهێڵێت، چارەسەرێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان، هەوکردنی پێست و ریخۆڵە.
پێنجەم: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و دژە ئۆکسانە، پیربونی پێست دوادەخات.
شەشەم: پەستانی خوێن هاوسەنگ دەکاتەوە.
حەوتەم: بەپێی توێژینەوەیەک هۆڕمۆنی سترێس لە جەستەدا کەمدەکاتەوە، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی فشار.