11/09/2023
خێزان و کۆمەڵگە 234 جار بینراوە
بۆ دابەزاندنی شەکر .. بە پێ دوو خولەک دوای نان خواردن پەیاسە بکەن
ئیشراق
توێژینەوەیەکی نوێ پشتڕاستی کردەوە کە ڕۆیشتن بۆ ماوەی دوو خولەک تەنها دوای خواردن ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی ئاستی شەکری خوێن بە شێوەیەکی کاریگەر .
بەپێی تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی، توێژەران شیکارییان بۆ ٧ توێژینەوەی پێشوو کردووە کە کاریگەری دانیشتن و وەستان و پەیاسەکردن لەسەر ئاستی ئەنسۆلین و شەکر لە خوێندا بەراورد دەکەن.
بەشداربووان لەم توێژینەوەیەدا داوایان لێکراوە کە هەر ۲۰ بۆ ۳۰ خولەک جارێک دوو بۆ پێنج خولەک ڕابوەستن یان پیاسە بکەن لە ماوەی ڕۆژێکی تەواودا.
تیمەکە بۆیان دەرکەوت کە پیاسەکردنی پچڕ پچڕ بە درێژایی ڕۆژ، تەنانەت بۆ ماوەی دوو خولەک، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی گلوکۆزی خوێن بە ڕێژەی 17.01٪ بە بەراورد بە دانیشتنێکی درێژخایەن.
هەروەها توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ماوەی وەستانی پچڕپچڕ بە درێژایی ڕۆژ، و دوای ژەمەکان، ڕێژەی گلوکۆز بە تێکڕا بە ڕێژەی لەسەدا ٩.٥١ کەمدەکاتەوە.
نووسەری توێژینەوەکە، ئایدن بافی، خوێندکاری دکتۆرا لە بەشی پەروەردەی وەرزشی و زانستی وەرزشی لە زانکۆی لیمریک لە ئێرلەندا.دەڵێت: "ئەم ئەنجامانە ئاماژە بەوە دەکەن کە شکاندنی دانیشتن بۆ ماوەیەکی درێژ بە وەستان و پیاسەکردن بە سووکی سوودبەخشە بۆ ئاستی گلوکۆزی خوێن، بۆیە لەوانەیە ڕێگری لە شەکرە بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاستی شەکری خوێن لە ماوەی ٦٠ بۆ ٩٠ خولەک دوای خواردن بەرز دەبێتەوە، بۆیە باشترە دوای ماوەیەکی کەم لە تەواوبوونی ژەمە خواردنەکە بجوڵێیت.
جێگەی سەرنجە کە زۆرێک لە توێژینەوەکانی پێشوو ئاماژەیان بەوە کردووە کە پەیاسەکردن دوای خواردن دەتوانێت ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا کەم بکاتەوە، و لە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک و هەندێک جۆری شێرپەنجە دەپارێزێت، هەموویان بە بەهێزکردنی ئێسکەکان، باشترکردنی تەندروستی مێشک، خەمۆکی و یارمەتیدان لە دابەزاندنی کێش بە شێوەیەکی تەندروست.