ئەمڕۆ شێرەكانی رافیدەین رووبەڕووی وورچە روسیەكان دەبنەوە

ishraq

ئیشراق 
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە كۆنفرانسی تەكنیكی بۆ یاری دۆستانەی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بەرامبەر هاوتا ڕووسیەكەی لە شاری سانت پترسبۆرگی ڕووسیا بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەردوو تیپەكە.

بەیاننامەیەكی یەكێتی تۆپی پێ كە تێیدا هاتووە: لە كۆنفرانسەكەدا بڕیاردرا كە هەڵبژاردەی عێراق درێسی سپی تەواو لەبەر بكەن و گۆڵپارێزیش درێسی ئاسمانی لەبەردەكات و لەكاتێكدا هەڵبژاردەی ڕووسیا درێسی سووری تەواو و گۆڵپارێزیشی درێسی ڕەش دەپۆشێت لەكاتێكدا ستافی ناوبژیوان یەكپۆشی زەردیان لەبەردایە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : پێش یارییەكە گۆرانیبێژی ئۆپێرا ڤاسیلی گێرێلۆ پێشكەش دەكرێت، لەگەڵ هەندێك نمایشی هونەری سەماكردن و نزیكەی (25) هەزار بلیت فرۆشراوە بە شێوەی ئەلیكترۆنی تا ساتەوەختی كۆنفرانسی تەكنیكی بۆ یارییەكە.
جێگای سەرنجە كە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان عێراق و ڕووسیا كاتژمێر شەشی ئێوارە بەكاتی بەغدا و سانت پترسبۆرگ ئەنجام دەدرێت، هەروەها لە یاریگای داخراوی (گازپرۆم ئارێنا) میوانداری دەكرێت، كە لەنێو یاریگاكانی تەرخانكراوی جامی جیهانی ڕوسیا 2018 كە توانای (86) هەزار تەماشاكار وهاندەر هەیە و هەروەها ئەم یاریگایە بە زینیت ئارێنا یان كرێستۆڤسكیش ناسراوە.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP