سەرۆك وەزیران رێنمایی دەدات یاریزان و كادیرانی هونەری و كارگێری هەڵبژاردەی نیشتیمانی لاوان خەڵات بكرێن

ishraq

ئیشراق 
سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی ڕۆژی شەممە، رێنماییدا یاریزان و كادیرانی هونەری و كارگێری هەڵبژاردەی نیشتیمانی لاوان خەڵات بكرێن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، پێشوازی لەنێردەی هەڵبژاردەی نیشتیمانی لاوانی كرد كەپلەی دووەمی لەجامی ئاسیا بۆ لاوان بەدەست هێناوە و سەركەتووە بۆ جامی جیهانی لاوان لەئەندەنووسیا. 
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆك وەزیران پیرۆزبایی لەنێردەی هەڵبژاردە و یاریزانی لاوان كرد بۆ ئەم سەركەوتنە و ئاماژە بەئاستی هونەری و ئەدای قارەمانانەی دا كەبووە هۆكاری گەیشتن بەجامی جیهانی لاوان، و بەدەستكەوتێكی راستەقینەی وەسفكرد كەشانازی پێوە دەكرێت، هەروەها سەرچاوەی دڵخۆشیە بۆ نەوەكانی گەلی عێراق و جێگای بایەخی دەوڵەت و حكومەتیش بووە. 
سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران رێنماییدا كەیاریزانانی هەڵبژاردەی لاوان و كادیرە هونەری و كارگێریەكانی خەڵات بكرێن، و پشتگیری ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ یەكێتی تۆپی پێی عێراق و هەڵبژاردەی لاوان لەداهاتوودا دووپاتكردەوە، وهانی یاریزانانیشی دا كەئامادەباشیەكی باشیان هەبێت بۆ ئەوەی لەداهاتوودا رەنگدانەوەی وێنەی گەشاوەی عێراق بن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی چونكە هەمووان چاویان لەكۆتایی جامی جیهانی لاوان و هەڵبژاردە بەشداربووەكانە. 
 هەروەها سودانی روونكردەوە: كەپشتگیریكردنی وەرزش بەشێوەیەكی گشتی، كارەلەپێشینەكانە، و جەختی كردەوە كەحكومەت بەردەوام دەبێت لەخەڵاتكردنی یاریزانە قارەمانەكان و پشتگیریكردنی وەرزشوانە پاڵەوان و پێشەنگەكان.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP