22/05/2022
وەرزش 271 جار بینراوە
شاندی تیمی ئۆڵۆمپی ئێران گەیشتنە فڕۆکەخانەی بەغدا
شاندی تیمی ئۆڵۆمپی ئێران وەک ئامادەکارییەک بۆ یارییەکی دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیمان لە یاریگای ئەلحەبیبیە گەیشتە فڕۆکەخانەی بەغدا.
په‌یامنێری ئه‌لئیشراق ڕایگه‌یاند: وه‌فدی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی ئێران گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كی دۆستانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپیمان له یاریگه‌ی ئه‌لحه‌بیبیه له به‌غدا له 24 و 27ی ئایاردا.
ئەم دوو یارییە بەشێکە لە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بۆ یاریی کۆتایی ئاسیا کە لە ئۆزبەکستان بەڕێوەدەچێت، کە مانگی داهاتوو دەست پێدەکات.