شاندی هەڵبژاردەی گەنجانی عێراق دەچێتە ئیمارات

ishraq

ئیشراق 
شاندەکەی هەڵبژاردەی لاوان بەیانی پێنجشەممە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەڕێکەوتن و بەرەو شاری دوبەی ئیمارات بەڕێکەوتن لەسەر بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیمارات بۆ ئەوەی دوو یاری دۆستانە ئەنجام بدەن بەرامبەر یانەی خانەخوێ لە ڕۆژانی سێزدە و حەڤدەی ئەم مانگەدا.

بەڕێوەبەری کارگێڕی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق نەدیم کەریم لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەم دوو یارییە دوای ئەو بانگهێشتنامەیە دێت کە لەلایەن ئیماراتییەوە پێی گەیشتووە بۆ ئەوەی دوو یاری دۆستانە لەسەر ئاستی لاوان ئەنجام بدات، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ هەردوو تیپەکە بۆ بەرژەوەندی داهاتوو."
کەریم وتیشی " هیوادارین ئەم دوو یارییە بەسوود بێت بۆ هەڵبژاردەی لاوان، کە بۆ یەکەم جار لەگەڵ پێکهاتە نوێیەکانی یاری دەکەن لەگەڵ یەکێک لەو تیمانەی کە دوای تاقیکردنەوەکانی ستافی ڕاهێنەران بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ هەڵبژێردران بۆ نزیکەی (200) یاریزان لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق."

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP