توێژینەوەیەک پێش تەمەنی چل ساڵان پێویستی ئەنجامدانی چەندین پشکنینی پزیشکی پشتڕاست دەکاتەوە

ishraq

ئیشراق 
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە پێویستە ئەو کەسانەی کە تەمەنیان دەگاتە 40 ساڵ کۆمەڵێک پشکنینی پزیشکی گرنگ ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی تەندروستی گشتی خۆیان بپارێزن، هەروەها ئەگەر تووشی هەندێک نەخۆشی وەک شێرپەنجە و پەستانی خوێن ببن کە نیشانەکانیان دەرناکەن هەتا درەنگانی قۆناغی نەخۆشییەکە، ئەوا لە کاتی ئەنجامدانی پشکنین و پشکنینە پزیشکیەکان دەتوانن زوو ئەم نەخۆشیانە بدۆزنەوە.


لە لایەکی دیکەوە، دکتۆر سەنی گۆتلا، پزیشکێکی پسپۆڕ لە مێدیچێکسMedichecks ، جەختی لەوە کردەوە کە هەموو ئەو کەسانەی تەمەنیان لە خوار 40 ساڵەوەیە دەست بکەن بە بەڵگەنامەکردنی ئامارە تەندروستییەکانیان و ڕوونیشیکردەوە کە پشکنینی تەندروستی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی کە بۆ ئەو کەسانە بەردەستە کە تەمەنیان لە نێوان 40 بۆ 74 ساڵدایە، ئەو کەسانە دەستنیشان دەکات کە زۆرترین مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە و مێشک هەیە، بەڵام پشکنینی دیکە هەیە کە پێویستە پێش ئەم تەمەنە ئەنجام بدرێت.

پزیشکەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا شێرپەنجەی پێست باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە بەریتانیا، بەردەوامە لە بەرزبوونەوەی حاڵەتەکاندا، ئاماژەی بەوەشکرد کە دەستنیشانکردنی پێشوەختە کلیلە، بەتایبەتی کاتێک هەر گۆڕانکارییەک لە پێستدا ڕوودەدات.

ئەو پزیشکە گەنجە پێشنیاری پشکنینی خوێنی بۆ ئاسن کردووە، کە دەتوانێت ئەو کەمخوێنییە ئاشکرا بکات کە بەهۆی کەمی ئاسنەوە دروست دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئاڵۆزییەکانی کەسێک بۆ حاڵەتی ماندوێتی و تەنگەنەفەسی و زەردی پێست، 
جەختیشی کردەوە کە ئەو تەنها لە ئینگلتەرا پێنج ملیۆن کەس بەهۆی پەستانی خوێنەوە دەناڵێنێت.
پزیشکەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەندێک لە هۆکارەکانی شێوازی ژیان دەتوانن مەترسی بەرزی کۆلیسترۆڵ زیاد بکەن، بۆ نموونە خواردنی خۆراکی چەوری زۆر و جگەرەکێشان، ئەمەش مەترسی کەمی ڤیتامین B12 زیاد دەکات.

زیاتر لە دوو کەس لە هەر پێنج کەسێک کۆلیسترۆڵی بەرزیان هەیە، کە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و مێشک زیاد دەکات. ئەو کەسانەی کە ڕێژەی کۆلیسترۆڵی بەرزیان هەیە پێویستە واز لە خواردنەوەی کحول بهێنن و واز لە جگەرەکێشان بهێنن و وەرزش بکەن بۆ ماوەی 150 خولەک لە هەفتەیەکدا.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP