مارتینۆ هاتە دەنگ لەسەر رۆیشتنی مێسی

ishraq

ئیشراق 
تاتا مارتینۆی راهینەری ئینتەر میامی رایگەیاند میسی دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە بەڵام بۆ یاری کردن نا


لەم ڕۆژانەدا بەهۆی سەرنەکەوتنی یانەی ئینتەر میامی بۆ قۆناغی پلەی ئۆفی خولی ئەمریکی ناوی مێسی بە بەرشەلۆنەوە گرێدەدرێت و دەوترێ ئەستێرەکەی پێشووی بەرشەلۆنە دەگەڕێتەوە یانە کۆنەکەی، لەم بارەیەشەوە تاتا مارتینۆ راهێنەری یانەی ئینتەر میامی باسی لە دەنگۆی گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی کرد بۆ بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی زستانەدا.
بەهۆی سەرنەکەوتنی یانەی ئینتەر میامی بۆ قۆناغی پلەی ئۆفی خولی ئەمریکی لیۆنێل مێسی نزیک چوار مانگ لە یاریکردن بۆ یانە دووردەکەوێتەوە، پێشتر زۆر یاریزانی خولی ئەمریکی بە هەمان باروودۆخی مێسیدا تێپەڕیوون و گەڕاونەتەوە بۆ ئەوروپا و بەشێوەیەکی خواستن لە یانەکانی ئەوروپا یاریان کردووە، دیارترینیشیان تێری هێنری و دەیڤد بێکهامە.
بۆیە دەنگۆی گەڕانەوەی مێسیش بۆ ئەوروپا و بە دیاریکراوی بۆ یانەی بەرشەلۆنە بابەتی گەرمی میدیاکانی جیهانە، مارتینۆی راهێنەری ئینتەر میامی سەبارەت بەم ئەگەرە وتی: ئەگەر مێسی بگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە لەبەر وەرگرتنی پشووە لەگەڵ خێزانەکەی نەک شتێکی تر.

راهێنەرەکە راشیگەیاند، کە دەنگۆکان زۆر سەیرن، ئەگەر باس لە چوونی بکرایە بۆ گەشتێکی خێزانی تووشی سەرسوڕمان نەدەبوو، بەڵام دەنگۆی گەڕانەوەی یاریزانەکە بۆ بەرشەلۆنە جێی سەرسوڕمانە و بابەتێکە ڕوونادات.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP