توێژینەوەیەک: خواردنەوەی چا رۆژانە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە

ishraq

ئیشراق 
توێژینەوەیەک دەریخستووە کە خواردنەوەی چا رۆژانە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شەکرەی جۆری دووەم بۆ نیوە


 توێژەران بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە رۆژانە بەلایەنی کەمەوە یەک کوپ چا دەخۆنەوە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان بە رێژەی ٤٧% کەمتر بە بەراورد بە ئەوانەی هەرگیز نەیانخواردووەتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو چایە یارمەتی جەستە دەدات باشتر شەکری خوێن کۆنتڕۆڵ بکات بەهۆی دژە ئۆکسێنەرەکانی و کاریگەرییەکانی باشترکردنی ریخۆڵە.

خواردنەوەی هەر جۆرە چایەک، بە چای سەوزیشەوە، رۆژانە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە بە رێژەی ٢٨% کەمدەکاتەوە بە بەراورد بەو کەسانەی کە بە هیچ شێوەیەک چایان نەخواردووەتەوە.

پرۆفیسۆر "تونزی وو" لە زانکۆی ئەدلاید لە ئوسترالیا، روونی کردەوە " سوودە باشەکانی چا زیاتر لە نێو ئەو کەسانەدا دەردەکەوێت کە چا بەبێ شەکر دەخۆنەوە"

لێکۆڵینەوەکانی پێشووتریش دەریانخستبوو کە خواردنەوەی چا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ، چونکە خواردنەوەی زیاتری چا پەیوەندی بە گواستنەوەی شەکری زیاترەوە هەیە دەبێتە هۆی زیاتر کردنی میز، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی شەکری خوێن لە ژێر کۆنتڕۆڵدا بمێنێتەوە و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP