پارێزگاری دیوانیه یاریگایەک به ناوی کۆچکردووی عەبدول کازم ناجی دەکاتەوە

ishraq

ئیشراق 
یاریگایەک لە ناوچەی ئوم ئەلخەیل لە ناوەندی پارێزگاکە کرایەوە بە ناوی وەرزشوان عەبدول کازم ناجی بە ئامادەبوونی پاریزگار مەیسەم عەبدولئیلا ئەلشەهد، بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی دیوانییە سەعد ئەلمەحنە و ژمارەیەک بەرپرس و نوێنەری تیمە بەناوبانگەکان.


شەهد ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، "ئەم پڕۆژەیە لەنێو نۆ یاریگای سەرانسەری پارێزگاکەدایە، کە ئەم پڕۆژەیە ڕەوانەی کۆمپانیای عیون هەدبا کراوە کە یاریگاکەی تەواو کردووە، هەروەها یاریگاکانی کۆڕبەندی لاوانی نیشتەجێبوون، ئوم ئەلخەیل، غەماس و شەنافیە تەواو بوون و بەمزووانە ژمارەیەک یاریگا لەسەر یەک دەکرێنەوە."

وتیشی : "حکومەتی خۆجێیی زۆر پشتگیری کەرتی وەرزش و لاوان دەکات بە چاککردنەوەی کۆڕبەندە وەرزشییەکان و دروستکردنی یاریگای نوێ لەناو پرۆژەکانیدا."

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP