قوە جەوییە لە ئاجمەکی بردەوە و چووە پێشەنگ

ishraq

ئیشراق 
لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا یانەی قووە جەوییەی عێراقی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئاجمەکی ئۆزبەکستانی بردەوە


لە یاریەکانی کۆمەڵەی سێەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، یانەی قوە جەوییەی عێراقی بووە میوانی ئاجمەکی ئۆزبەکستانی.

لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی قوە جەوییە بە ئاستێکی بەرزەوە دەردەکەوتن و دوو خولەک دوای فیکەی دەستپێکی یاریەکە، عەلی جاسم گۆڵی یەکەمی یانەی قوە جەوییەی تۆمار کرد و ئەو تایمە بە تاکە گۆڵی یانەی میوان کۆتای هات.

لە تایمی دووەمدا، هێرشەکانی قوەجەوییە بۆ سەر گۆڵی ئاجمەک بەردەوامبوون تا لە خولەکی 48 سانژار تورسونۆڤ، یاریزانی ئاجمەک گۆڵێکی بە هەڵە لە خۆیان تۆمار کرد و ئەنجامەکەی لەسەر یانەکە قورستر کرد.
و لە خولەکی 81 سیاڤاش گۆڵی یەکەمی یانەکەی تۆمار کرد و یاریەکە بەم ئەنجامە کۆتای هات.

بەم ئەنجامەش یانەی قوەجەوییە بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ لە بە شێوەیەکی کاتی پلەی یەکەمی کۆمەڵەی سێیەم دێت و یانەی ئاجمەک دوای دۆرانی هەردوو یاریەکە هیچ خاڵێکی کۆ نەکردۆتەوە و لە پلەی چوارەمی کۆمەڵەی سێیەم دێت

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP