دەزگای هەواڵگری سێ تیرۆریست لە بەغدا دەستگیر دەكات

ishraq

ئیشراق 
ڕۆژی پێنجشەممە، دەزگای هەواڵگری دەستگیركردنی سێ تیرۆریستی لە بەغدا ڕاگەیاند.


دەزگای هەواڵگری لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، “بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان سەبارەت بە بوونی سێ تیرۆریست لە پارێزگای بەغدا، دەستبەجێ تیمێكی كاری هەواڵگری لەلایەن مەفرەزەكانی هەواڵگری بەغدا رەسافە پێكهێنرا ، و لە بۆسەیەكی ورددا دەستگیركران”.


ئاماژەی بەوەشكرد، "تیرۆرستان دانیان بەوەدا ناوە كە ئەندامن لە چەتەكانی داعش و بەشداریكردنیان لە چەند ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستییەكان"، ئاماژەی بەوەشكرد، "ڕەوانەكردنی دەسەڵاتی دادوەری بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان كران".

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP