هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە نەینەوا دەستپێدەکەن

ishraq

ئیشراق 
هێزێکی هاوبەش کە پێکهاتبوو لە ژمارەیەک لیوا سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای هێزەکانی حەشدی شەعبی لەگەڵ هێزێکی سوپا و پۆلیس و ژمارەیەک لە دەزگا ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە ڕۆژهەڵاتی نەینەوا دەستپێکرد.

ئۆپەراسیۆنەکە گەڕان و پشکنینی ژمارەیەک دوورگەی ئاوی سەر بە گوندەکانی ناحیەی نەمرود لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای نەینەوا دەگرێتەوە.

ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە وشککردنەوەی سەرچاوەکانی تیرۆریزم و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بوو.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP