14/10/2023
ئاسایش 160 جار بینراوە
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هاوڵاتیانی مەدەنی لە غەزە دەکەنە ئامانج
ئیشراق
بەیانی ڕۆژی شەممە، فڕۆکەکانی سوپای قەوارەی زایۆنیست بینایەکی چوار نهۆمی نیشتەجێبوونیان کردە ئامانج لە ڕەفەح و خانوویەک لە خان یونس لە باشوری کەرتی غەزە.
میدیاکانی فەڵەستین ڕایانگەیاند " فڕۆکە جەنگییە داگیرکەرەکان بۆ هەشتەمین ڕۆژی لەسەر یەک ناوچە نیشتەجێبووەکانی غەزەیان کردۆتە ئامانج" و ئاماژە بەوە دەکەن کە "ئەو بۆردومانە بووە هۆی کوژرانی دوو هاوڵاتی مەدەنی لە ڕەفەح بەهۆی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بینایەکی نیشتەجێبوون."