توێژینەوەیەک پێشبینی کۆتایی ژیان لەسەر هەسارەی زەوی دەکات

ishraq

ئیشراق 
زانایانی زانکۆی بریستۆڵ لە بەریتانیا پێشبینی کۆتایی ژیانیان لەسەر هەسارەی زەوی کردووە و ئاماژەیان بەوە کرد کە چڕبوونەوەی دیاردە توندەکانی کەشوهەوا دەبێتە هۆی تێکەڵبوونی کیشوەرەکانی جیهان بۆ پێکهێنانی یەک کیشوەری گەورە، لە ماوەی نزیکەی ٢٥٠ ملیۆن ساڵی داهاتوودا.



بەپێی ئەو توێژینەوەیەی کە لە گۆڤاری "Nature Earth Sciences" بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو کیشوەرە گەورە نوێیە ناوی " Pangaea Ultima" دەبێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە هیچ مرۆڤ و ئاژەڵێکی لەسەری ناژی هەروەها بۆیان دەرکەوتووە بەرگەهەوای زەوی لەڕادەبەدەر گەرم و وشک دەبێت.

ئەلێکساندەر فارنسوۆرس توێژەری سەرەکی توێژینەوەکە رایگەیاندووە " مرۆڤەکان بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەمرن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ژینگەیەکی خاڵی لە خۆراک یان سەرچاوەی ئاو بۆ شیردەرەکان"

هەر بۆیە توێژەران پێشبینی دەکەن کە هەسارەی زەوی دوای نزیکەی ٢٥٠ ملێۆن ساڵی تر ژیانی تێدا نامێنێت، ئاماژەشیان بەوە کرد لە ئێستاوە نیشانەکانی دەرکەوتوون بە دەرکەوتنی ئەو شەپۆلە گەرماییەی کە بڵابووەتەوە و زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، هەر بۆیە پێویستە بە زووترین کات زەوی لە دەردانی گازی ژەهراوی پاکبکرێتەوە.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP