15/10/2023
زانست و تەکنۆلۆجیا 432 جار بینراوە
لە قوڵایی زەویدا چی هەیە و چی روودەدات تیایدا؟
ئیشراق
ناوەندی زەوی نزیکەی ٦٤٠٠ کم لە ژێر ئێمەوەیە، قووڵترین کونکردنی مرۆڤەکان ١٢.٢ کیلۆمەترە و زانایانی جیۆلۆجی نزیکەی ٢٠ ساڵییان پێ چوو تا گەیشتنە ئەو سنورە.
پێویست ناکات زاناکان بۆ لێکۆڵینەوە هەسارەکەمان کون بکەن، بە پێوانەکردنی شەپۆلە بومەلەرزەییەکان کە بەناو زەویدا دەڕۆن، زاناکان تێگەیشتنێکی تۆکمەیان لە پێکهاتەی بنەڕەتی هەسارەکە بۆ دروست بووە.
هەسارەی زەوی بەگشتی لە توێکڵ و پۆشاک (ناوک) پێکدێت، توێکڵەکە هەموو ئەو پێکهاتانە لەخۆ دەگرێت کە لەبەرچاون و دەبینرێن، بەڵام تەنها توێکڵی دەرەوەی زەوییە و تەنها ١٪ی کۆی قەبارەی هەسارەکە پێکدەهێنێت، بەپێی ئامارەکانی زانکۆی ئیلینۆیس، چینی ناوەڕاست ٨٤٪ی قەبارەی زەوی پێکدەهێنێت و چینە ناوەکییەکەش ١٥٪ پێکدەهێنێت.
توێکڵ دابەش دەبێت بەسەر توێکڵی ئۆقیانوس و توێکڵی کیشوەریی، بەپێی پڕۆژەی سێسمین لە زانکۆی کۆلێژی لەندەن، ئەستووری توێکڵی ئۆقیانوسەکان پێنج بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت و لە ژێر زەریاکاندایە، لەکاتێکدا توێکڵی کیشوەریی تا ٨٠ کم (٥٠ میل) ئەستوورە.
توێکڵی ناوەڕاست، سەنیۆنگ پارک پرۆفیسۆری یاریدەدەر کە لە زانکۆی شیکاگۆ لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەی ناوەوەی زەوی دەکات، بە لایڤ ساینسی راگەیاندووە "ناوکی زەوی شل نییە بەڵام رەقییەکەی لەو چینەدا کەمترە کە دەکەوێتە ژێر زەریاکانەوە" ، ئاماژەی بەوەش کردووە "لە پێوەرە کاتییە جیۆلۆجییەکاندا، تا رادەیەک وەک شلەیەک دەردەکەوێت، هەرچەندە بەردێکی رەقە".
ناوک، دەریایەکی ئەستووری ٢٣٠٠ کم (١٤٠٠ میل) لە ئاسن و نیکڵی تواوە پێکهاتووە، ئەم دەریا شلەیە کە بە ناوکی دەرەوە ناسراوە، دەوری گۆیەکی ئاسنی رەقی داوە، بەدرێژی نزیکەی ٢٤٤٠ کم (١٥٢٠ میل) کە پێی دەوترێت ناوکی ناوەوە.
هەسارەکەمان نزیکەی ٤.٦ ملیار ساڵ لەمەوبەر دروست بووە و لەگەڵ ساردبوونەوەیدا توخمە قورسەکانی وەک ئاسن و نیکل بەرەو ناوەوە کۆچیان کردووە بۆ ئەوەی ناوکی زەوی دروست بکەن.
پلەی گەرمی ناوکی ناوەوە نزیکەی ٥٢٠٠ پلەی سیلیزییە کە بە نزیکەیی یەکسانە بە پلەی گەرمی سەر رووی خۆر، بەڵام ئەو فشارە گەورەیە زۆربەی کات بە رەقییەوە دەیهێڵێتەوە، بەشی ناوەوەی ناوک گۆییەکی کانزایی رەقە و ٧٢٥ کم (٤٥٠ میل) درێژە.