27/09/2023
ئاسایش 152 جار بینراوە
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی: دابینكردنی 3 هێلیكۆپتەر بۆ گواستنەوەی بریندارانی ئاگركەوتنەوەی حەمدانییە
ئیشراق
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ چوارشەممە، دابینكردنی ٣ هێلیكۆپتەری بۆ گواستنەوەی بریندارانی ئاگركەوتنەوەی حەمدانییە ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكدا لە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی كە تێیدا هاتووە، “بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، و لە ڕێگەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانەوە، و بە بەدواداچوون لەلایەن لیوا قەیس محەمەداوی، هەموو ئەو توانا و سەرچاوانەی كە لە بەش و پێكهاتەكانی سەرجەم هێزە ئەمنییەكاندا هەبوون، بەكارهێنران بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ كەسوكاری قوربانیانی بێسەروشوێنەكانی ڕووداوی قەزای حەمدانییە لە پارێزگای نەینەوا".
ئاماژەی بەوەشكرد، "سێ هێلیكۆپتەری ئەمبولانس دابینكرا لە ئەگەری پێویست بو گواستنەوەی برینداران لە نەینەوا بۆ هەر شوێنێك بۆ وەرگرتنی چارەسەر"، ئاماژەی بەوەشكرد، "هەڵمەتی خوێنبەخشین ڕێكدەخرێت و پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم كەسوكاری قوربانییەكان و ئەوانەی لەم ڕووداوە بەدبەختەدا بریندار بووە”.