زانایان چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی شه‌كره‌یان دۆزییه‌وه‌

ishraq

ئیشراق 
تیمێكی پزیشكی له‌ زانایانی ئه‌مه‌ریكا، ئامێرێكی نوێی چاندنیان دروست كردووه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ به‌م زووانه‌ نه‌خۆشانی تووشبوو به‌ شه‌كره‌ی جۆری یه‌كه‌م، پێویستیان به‌ ده‌رزیی ئه‌نسۆلین نه‌مێنێت.



زانایانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای ماساشوستس، ئامێرێكیان دروست كردووه‌ كه‌ بڕێكی بێ كۆتا ئۆكسجین به‌رهه‌م ده‌هێنێت، بۆ نه‌هێشتنی لێدانی ده‌رزیی ئه‌نسۆلین بۆ نه‌خۆشیی تووشبوو به‌ شه‌كره‌.

تا ئێسته‌ ئه‌و ئامێره‌ له‌سه‌ر مشك تاقی كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ وا ده‌كات نه‌خۆشانی تووشبوو به‌ شه‌كره‌ هێنده‌ چاودێری ئاستی شه‌كری خوێنیان نه‌كه‌ن و پێویستیان به‌ ده‌رزیی ئه‌نسۆلین نه‌بێت.

زانایان دوای ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی چۆنیه‌تیی به‌رهه‌مهێنانی ئۆكسجینی پێویست بۆ خانه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌نسۆلینی چێنراو بوونه‌ته‌وه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گلوكۆزی خوێن، بۆیه‌ ڕێیه‌كیان دۆزییه‌وه‌ بۆ جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ڵمی ئاو له‌ جه‌سته‌دا بۆ به‌شه‌ پێكهێنه‌ره‌كانی، هایدرۆجین و ئۆكسجین.

پاشان ئۆكسجینه‌كه‌ ده‌چێته‌ ژوورێكی هه‌ڵگرتن له‌ ئامێره‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خۆراك ده‌دات به‌ خانه‌ چێنراوه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌نسۆلین، دواتر ده‌ستبه‌جێ ده‌توانن وه‌ڵامی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گلوكۆزی خوێن بده‌نه‌وه‌ به‌ ده‌رچوونی ئه‌نسۆلین. 

ئامێره‌ بچووكه‌كه‌ پێویستی به‌ وایه‌ر و پاتری نییه‌، ته‌نیا ڤۆڵتییه‌كی بچووكی تێدا دروست ده‌بێت كه‌  نزیكه‌ی دوو ڤۆڵتییه‌ و له‌ ڕێی  كردارێكه‌وه‌ دروست ده‌بێت كه‌ به‌ "كۆپڵینگ ئیندێكتیڤی ده‌نگدانه‌وه‌" ناسراوه‌.

كویلێكی موگناتیسی كۆنترۆڵكراو له‌ ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌ له‌سه‌ر پێست داده‌نرێت، وزه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ Small antennaی بچووك و نه‌رم له‌ناو ئامێره‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش ڕێ ده‌دات وزه‌كه‌ به‌ بێ وایه‌ر بگوازرێته‌وه‌.

ئه‌و زانایانه‌ی كه‌ پلانیان هه‌یه‌ به‌مزووانه‌ ئامێره‌كه‌ له‌سه‌ر مرۆڤ تاقی بكه‌نه‌وه‌ ده‌ڵێن، ده‌كرێت ئامێره‌كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی تریش بگونجێنرێت كه‌ پێویستیان به‌ گه‌یاندنی پرۆتینه‌كانی تر هه‌یه‌.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP