19/09/2023
زانست و تەکنۆلۆجیا 172 جار بینراوە
هەر یەک لە وێبگەڕی Chrome و Edge و Brave و Firefox نوێ بکەوە! کەلێنی ئاسایشییان لێ بەدی کراوە
ئیشراق
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەرێ Stack Diary بێت، هەر یەک لە وێبگەڕەکانی Edge و Chrome و Brave و FireFox تووشی کەلێنێکی پاراستنی گەورە بوون، کە هاکەران دەتوانن دەستییان بگات بە کۆدی Malicious لەسەر کۆمپیوتەرەکان، ئەو کۆدانەشی کە کەلێنەکەی تێدا دۆزراوەتەوە بەشێوەیەکی بەرفرەوان بۆ ڕێندەرکردنی وێنەکانی WebP بەکار دەهێنرێت.
بۆ ئەوەی دوور بن لەم كێشەیا ئەوا دەبێت ئەم وەشانانە یاخود سەرووتر بەکار بهێنێت:
وێبگەڕی Chrome: وەشانی 116.0.5846.187 بۆ ماک و لینوکس، 116.0.5845.187/.188 بۆ ویندۆز.
وێبگەڕی (Firefox) Mozilla: وەشانی 117.0.1، 102.15.1، 115.2.1، 102.15.1، 115.2.2.
وێبگەڕی Microsoft Edge: وەشانی 116.0.1938.81.
وێبگەڕی Brave: وەشانی 1.57.64.
ئەم کەلێنە لە چەندین ئەپی دیکەی مۆبایلیش بەدی کراوە، بەتایبەتیش ئەو ئەپانەی Cross-Platformـن بە فرەیمۆرکی Flutter دروستکراون