هۆشدارییەکی بێوێنەی ئێلۆن ماسک لە مەترسییەکانی سیستەمی زیرەکی دەستکرد

ishraq

ئیشراق 
ملیاردێری ئەمریکی ئیلۆن ماسک و کۆمەڵێک شارەزایی کە لەبواری زیرەکی دەستکرددا کار دەکەن داوای وەستاندنی ڕاهێنانی سیستمی زیرەکی دەستکردی بەهێزیان کرد بەهۆی مەترسییە شاراوەکانی سەر کۆمەڵگاو مرۆڤایەتی


ئەو نامەیە کە لەلایەن پەیمانگای قازانج نەویستی ئایندەی ژیانەوە دەرچووە و لەلایەن زیاتر لە 1000 کەسەوە واژۆ کراوە، هۆشداری دا لە مەترسییە شاراوەکان بۆ کۆمەڵگا کە سیستەمی زیرەکی دەستکرد دەتوانێت ببێتە هۆی، لە شێوەی تێکچونی ئابووری و سیاسی

لە دەقی وتارەکەدا هاتووە: "سیستەمی زیرەکی دەستکرد لەگەڵ زیرەکی کێبڕکێی مرۆڤ دەتوانێت مەترسییەکی گەورە لەسەر کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی دروست بکات. سیستەمی زیرەکی دەستکردی بەهێز تەنها کاتێک پەرەپێبدرێت کە دڵنیا بین لەوەی کە کاریگەرییەکانیان ئەرێنی دەبێت، و مەترسییەکانیان بەڕێوەدەبرێت و کۆنترۆڵ دەکرێن .”

نامەکە جەختی کردەوە لەسەر وەستاندنی "پێشبڕکێ مەترسیدارەکە" بۆ بەرەوپێشبردنی سیستەمەکان بەهێزتر لە چات ج پی تی-٤ی ئۆپن ئەی ئیل.

لە کۆتاییدا لە وتارەکەدا هاتووە: "تاقیگەی زیرەکی دەستکرد و پسپۆڕانی سەربەخۆ دەبێ ئەم وەستانە کاتیە بەکاربهێنن بۆ پەرەپێدان و جێبەجێکردنی کۆمەڵێک پرۆتۆکۆڵی سەلامەتی هاوبەش بۆ دیزاین و پەرەپێدانی زیرەکی دەستکردی پێشکەوتوو، و لەلایەن پسپۆڕانی سەربەخۆوە سەرپەرشتی بکرێن.
ئەم پرۆتۆکۆلانە دەبێت گەرەنتی ئەوە بدەن کە ئەو سیستەمەی کە پابەندن پێیەوە سەلامەتن بە شێوەیەک کە گومانیان نەبێت، "بەپێی تۆڕی سکای نیوزی بەریتانی.

ئەم هۆشدارییەی ماسک دوای ئەوە هات کە یۆرۆپۆل، ئاژانسی جێبەجێکردنی یاسای ئەوروپا، ڕۆژی دووشەممە هۆشداری دا لە دژی خراپ بەکارهێنانی سیستەمی زیرەکی دەستکرد بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری و تاوانی سایبەر

هەروەها حکومەتی بەریتانیا پەردەی لەسەر پێشنیارەکانی بۆ چوارچێوەیەکی ڕێکخراوەیی لادا کە بتوانێت لەگەڵ زیرەکی دەستکرددا بگونجێت.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP