30/03/2023
ئاسایش 154 جار بینراوە
دەستگیرکردنی پێنج تیرۆریست لە بەغدا و سەڵاحەدین
ئیشراق
ئەمڕۆ پێنج شەممه دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی پێنج تیرۆریستی له پارێزگاكانی بەغدا و سەڵاحەدین ڕاگەیاند، كه پاڵپشتی لۆجستییان بۆ ئەندامانی تیرۆریستی داعش پێشكەش كردووە.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ، تێیدا هاتووە "مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ، بە ئۆپەراسیۆنی جیاواز لە بەغدا و سەڵاحەدین ، توانیویانە پێنج تیرۆریستی داواكراو دەستگیربكەن بەپێی بڕگەكانی ماددەی (4 تیرۆر ))."
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "ئەو تیرۆریستانە پاڵپشتی لۆجستیكییان پێشكەش بە ئەندامانی تیرۆریستییەكان دەكرد لە پارێزگای سەڵاحەدین، هەروەها زانیارییان لەسەر جموجۆڵی هێزە ئەمنییەكان دەدا".
ئاماژەی بەوەشكرد، "دەستگیركردنیان دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری پێویست و پێكهێنانی تیمێكی كاری تایبەتمەند لە دەزگای هەواڵگری لە هەردوو پارێزگاكە بووە، كە لێدوانەكانیان لە دانپێدانانی سەرەتایی و دادوەریدا تۆماركراوە".