29/03/2023
ئاسایش 153 جار بینراوە
بەڕێوبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش تیرۆریستێكی مەترسیدار لە سەڵاحەدین دەستگیردەكات
ئیشراق
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش لەوەزارەتی بەرگری ڕۆژی چوارشەممە، رایگەیاند: تیرۆریستێكی مەترسیدار لەپارێزگای سەڵاحەدین دەستگیركرد.
شانەی ناوبراو لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: بەپێی زانیارییە وردەكان و ئۆپەراسیۆنێكی بروسكە ئاسا، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سەڵاحەدینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش لەوەزارەتی بەرگری تیرۆریستێكی مەترسیداریان لەقەزای بێجی سەر بەپارێزگای سەڵاحەدین دەستگیركرد بەپێی فەرمانی دادوەر بە مادەی (1/4).
ئەوەشی وت: تیرۆریستەكە یەكێكە لە ئامانجە دیارەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە، و ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەری گیراوەتەبەر و رادەستی دادگا كرا بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانە.