29/03/2023
ئاسایش 134 جار بینراوە
فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق حەشارگەیەكی تیرۆریستان لە كەركووك كردە ئامانج
ئیشراق
ڕۆژی چوارشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان خاپوور کردنی حەشارگەیەكی تیرۆریستانی لە هێرشێكی ئاسمانی لە كەركوك ڕاگەیاند.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە بەیاننامەیەكدا تێیدا ئاماژەی بەوەكردووە، "فڕۆكە جەنگییەكانی ئێف 16 حەشارگەی تیرۆریستانیان خاپوور کردووە لە ناوچەی دۆڵەكانی خاسەی كەركووك و چەند تیرۆرستێیكان كوژراون".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەمە بەپێی زانیارییەكانی هەواڵگری سەربازی هاتووە".