دۆزینەوەیەکی نوێ ... کونێکی ڕەشی نوێ کە یەکسانە بە ٣٣ ملیار هێندەی بارستەی خۆر

ishraq

ئیشراق 
ئەستێرەناسان لە بەریتانیا دۆزینەوەیەکی "نوێ" یان تۆمارکردووە کونێکی ڕەشی گەورە کە بارستەیەکی نزیکەی ٣٣ ملیار هێندەی بارستەی خۆر بوو.


زانایانی زانکۆی دورهام دەڵێن ئەو کونە ڕەشە زەبەلاحە یەکێکە لە گەورەترین کونە ڕەشەکان کە تا ئێستا دۆزیویەتیەوە.
تیمەکە دۆزینەوەکانیان کە لە گۆڤاری مانگانەی کۆمەڵەی فەلەکناسی شاهانە بڵاوکراونەتەوە، بە "زۆر ورووژێنەر" وەسف کراوە.


چیرۆکی ئەم کونە زەبەلاحە

  جەیمس نایتنگێل، توێژەری سەرەکی لە بەشی فیزیا لە زانکۆی دورهام، دەڵێت: "ئەم کونە ڕەشە تایبەتە، کە بارستەیەکی نزیکەی ٣٠ ملیار هێندەی بارستەی خۆرمانە.
  یەکێکە لە گەورەترین کونەکان کە تا ئێستا دۆزیویەتیەوە.
  بەپێی لێکۆڵینەوەکانمان لە "سنووری سەرەوە"ی قەبارەی کونە ڕەشەکانە، ئەمەش واتە گەورەترین کونە ڕەشە کە دەتوانرێت بە درێژایی مێژوو بدۆزرێتەوە.
  کونە ڕەشەکانی Ultra -Mass گەورەترین تەنەکانی گەردوونن، کە بارستەیەکی لە نێوان ١٠ ملیار و ٤٠ ملیار هێندەی بارستەی خۆرە.
  فەلەکناسیەکان پێیان وایە کە دەتوانرێت لە ناوەندی هەموو گەلەئەستێرە گەورەکانی وەک ڕێڕەوی شیریدا بدۆزرێتەوە.
  هەندێک پێیان وایە کە لە یەکخستنی توندڕەوی گەلەئەستێرە زەبەلاحەکانی ملیارەها ساڵ لەمەوبەرەوە دروست بووە کاتێک گەردوون هێشتا گەنج بووە.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP