25/02/2023
وێنە هەواڵ 106 جار بینراوە
ئاژانسی كاروباری پۆلیس: دەستگیركردنی تۆمەتبارێك كە سەری كچێك بڕیوە و سووتاندویەتی

ئیشراق
ڕۆژی شەممە ئاژانسی كاروباری پۆلیس دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی ڕاگەیاند كە سەری كچێكی بڕیوە و سووتاندوویەتی لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا.
ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە : نوسینگەی شەعبی نەهێشتنی تاوان سەر بە ئاژانسی كاروباری پۆلیس توانیویەتی ئەو تاوانبارە بە نازناوی ئەبو تەبڕ دەستگیربكات بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی كوشتنی كچێك و سەری لە جەستەی جیاكردۆتەوە و لە ناوچەی سەبع قسوور لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : پرۆسەی دەستگیركردنەكە دوای ئەوە بووە كە مەفرەزەكانمان دەستبەجێ زانیارییان لەسەر بوونی ڕووداوێكی كوشتن لە ناوچەی پێشوودا وەرگرتووە و بەهۆی گرنگی ئەو بابەتە تیمێكی كاركردن پێكهێنرا بۆ بەدواداچوون بۆ ڕووداوەكە و دوای ئەوەی لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی زانیاری و دوای هەوڵێكی گەورە و بەرچاو لە ئەنجامدا گەیشتن بە تۆمەتبار و دەستگیركردنی.
دەشڵێت: كاتێك لێپرسینەوەی لەگەڵدا كراوە بە ئاشكرا دانی بەوەداناوە كە سەری كچەكە بڕیوە و سەری لەجەستەی جیاكردۆتەوە و سووتاندوویەتی بە مەبەستی شاردنەوەی سیماكانی، بەو پێیەی لێدوانەكانی لە دانپێدانانی بەرایی و دادوەریدا تۆماركراون، دادوەری لێكۆڵینەوەش بڕیاری دەستگیركردنی داوە بەپێی بڕگەكانی مادەی 406ی یاسای سزادان سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت.