ئیمام عەلی خامنەیی: ئەگەر رژێمی زایۆنی لە تاوانەکانی بەردەوامبێت بەرەی مقاوەمە بە کەس راناگیرێت

ishraq

ئیشراق

رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لەوەکردەوە کە ئەگەر رژێمی زایۆنی لە تاوانەکانی بەردەوامبێت، موسڵمانان و هێزەکانی موقاوەمە ئارامییان نامێنێت و ئیدی کەس ناتوانێت پێشیان پێبگرێت
 
رۆژی سێشەممە، عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ گەنجانی سەرکەوتووی بوارە جیاوازەکانی وڵاتەکەیدا رایگەیاند: "ئەگەر رژێمی زایۆنی لە تاوانەکانی بەردەوامبێت، موسڵمانان و هێزەکانی موقاوەمە ئارامییان نامێنێت و ئیدی کەس ناتوانێت پێشیان پێبگرێت."
 
ئیمام خامنەیی داوای لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد کە بەرپرسیارێتیەکانی خۆی بەرامبەر بەو شتانەی کە ڕوودەدەن لە ئەستۆ بگرن، ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئەو زانیارییانەی هەمانە دەڵێن سیاسەتی قەوارەی زایۆنی لەم ڕۆژانەی دواییدا لەلایەن ئەمەریکاوە بەڕێوە دەبرێت و ئەوەی ڕوودەدات سیاسەتی واشنتۆنە."

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP