13/10/2023
وێنە هەواڵ 176 جار بینراوە
وەزارەتی پەروەردە: تاقیکردنەوەی قۆناغی دووەمی تەواوکەر هەموو قوتابیان وهەموو قۆناغەکان دەگرێتەوە
ئیشراق
وەزارەتی پەروەردە ڕۆژی هەینی پشتڕاستی کردەوە کە تاقیکردنەوەی قۆناغی دووەمی تەواوکەر هەموو قوتابیان و هەموو قۆناغەکانی خوێندن دەگرێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە کەریم سەید وتی " بەپێی لیژنەی هەمیشەیی تاقیکردنەوەکان، تاقیکردنەوەی خولی دووەمی تەواوکەر هەموو خوێندکارەکان و هەموو قۆناغەکانی (ئێوارانی ئاسایی و دەرەکی) لەخۆ دەگرێت."
سەید داوای لە میدیاکان کرد "هەواڵ و زانیاری لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە وەربگرن."