03/06/2022
ئاسایش 477 جار بینراوە
هێزێک لە حەشدی شەعبی داواکراویک لە ڕۆژهەڵاتی ئەنبار دەستگیردەکات
رۆژی پێنجشەممە، هێزێکی ئەمنی و هەواڵگری لە لیوای دوو سەربە هیزەکانی حەشدی شەعبی توانیان "داواکراوی" دووەم بۆ دەسەڵاتی دادوەری، لە رۆژهەڵاتی ئەنبار دەستگیربکەن .
حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاندووە"ئەمە دوای هەوڵێکی بەهێزی هێزەکانی حەشدی شەعبی هات، لە دەستگیرکردنی تۆمەتبار (ع.أ.ع)ەوە، کە داواکراوە بو بەرەنگاربوونەوە ونەهیشتنی تاوان بەپێی فەرمانی دادوەری، کە دووەم تومەتبارە . لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە ئەنبار دەستگیرکرا ”
و ئاماژەی بەوەشکردووە، "رێکارە پێویستەکان بەشێوەیەکی بنەڕەتی تەواو بووە، و رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ ئەوەی سزا دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت".
جێگای ئاماژەیە کە حەشدی شەعبی ، پێشتر روژی پێنجشەممە، کەسیک داواکراوی، لە ڕۆژهەڵاتی ئەنبار دەستگیرکرد، و ئەویش ڕادەستی لایەنە ئەمنییەکان کرا بۆ وەرگرتنی سزاکەی.