ئەو تایبەتمەندیانەی کە ڕەنگە جێگەی سەرنجی زۆر کەس بێت لە سیستەمی ویندۆزدا دەردەکەون..بيانناسن

ishraq

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت نیازی خۆی بۆ خستنەڕووی تایبەتمەندی نوێ ڕاگەیاند بۆ ئەوەی سیستەمەکانی ویندۆز 11 زیاتر پراکتیکی و بەسوود بێت بۆ بەکارهێنەران.

بەپێی ئەو زانیاریانەی كۆمپانیاكە پێشكەشی كردووە، لە ئێستادا پرۆگرامەرەكانی سەرقاڵی كاركردنن لەسەر تایبەتمەندییەكی نوێ كە یارمەتی خاوەن كۆمپیوتەرە نوێیەكان دەدات كە سیستەمی ویندۆز 11یان لەسەرە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بەرنامانەی پێشتر لە كۆمپیوتەرە كۆنەكانیاندا بەكاریان هێناوە. کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ئێستادا سیستەمەکانی ویندۆز تایبەتمەندییەکی لەو شێوەیەیان نییە، بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بەرنامانەی کە بەکارهێنەر لەگەڵ ئامێرە کۆنەکانیدا بەکاری هێناوە، دەبێت بچێتە ناو کۆگای بەرنامەکانیەوە و بە دەستی بەرنامەکان لە ئامێرە نوێیەکەیدا دابەزێنێت.
جۆرجيۆ ساردۆ، بەڕێوەبەری گشتی فرۆشگای مایکرۆسۆفت، وتی: بۆ ئەوەی کڕیاران ئاسانتر و خێراتر بگوازنەوە بۆ کۆمپیوتەری نوێ، بەم زووانە تایبەتمەندییەکی نوێ تاقی دەکەینەوە کە یارمەتیان دەدات بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئەپەکانیان کە پێشتر دامەزراون لە فرۆشگای مایکرۆسۆفتەوە بگەڕێننەوە بۆ ئامێرێکی نوێی ویندۆز."

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسی بەشی ڕەقەکاڵا و سیستەمی ویندۆزی مایکرۆسۆفت، پانۆس بانی، وتی: کۆمپانیاکەیان ڕێگە بە گەشەپێدەرانی دەرەکی دەدات دەستیان بگات بە بەشی ویجت لە سیستەمی ویندۆز 11، کە ڕێگە بە پەرەپێدانی کورتە ڕێگای نوێ دەدات بۆ ڕووکارەکانی کارپێکردنی کۆمپانیاکە ئەو سیستەمەی کە پێداویستی و سەلیقەی بەکارهێنەرانی جیاواز دابین دەکات، و بۆ بەکارهێنەرانیش بەردەست دەبێت ئەگەری زیاتر بۆ کۆنترۆڵکردنی شێوە و ڕەنگ و تایبەتمەندییەکانی ئەو کورتە ڕێگایانەی کە دەیانەوێت لەسەر ئامێرەکانیان دەربکەون.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP