لە کەرکوک دوو چەکداری داعش دەستگیرکران

ishraq


روژی پێنجشەممە، حەشدی شەعبی دەستگیرکردنی دوو ئەندامی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای کەرکوک راگەیاند.
لە راگەیەندراوێكی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەكردووە، "لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا كە لەلایەن هێزێكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك و رۆژهەڵاتی دیجلە ئەنجامدرا، بەپێی زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازیی گشتی / ئیدارەی هەوالگری وزانیاری كەركوك لە...حەشدی شەعبی و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری، دوو ئەندام دەستگیرکران کە سەر بە چەتەکانی تیرۆریستی داعش بوون، و ئەوانیش بریتین لە: (م أ ش) و (ح ع م)، و ئەوان مەفرەزەیەکی ئەمنی لەناو شاری کەرکوک پێکدەهێنن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "مه‌فره‌زه‌ی داعش به‌نیازی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی بوو له‌ دژی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خه‌ڵكی سڤیل له‌ شاری كه‌ركوك".
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، هاوبەشی هەواڵگری و زانیاری لە هیزەکانی حەشدی شەعبی داوای لە "هاووڵاتیان کردووە بە پێدانی زانیاری دەربارەی تۆمەتبارەکان لە رێگەی ژمارە گەرمی 481 بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاسایش و نەهێشتنی شانە تیرۆریست و تاوانەکان هاوکاری بکەن".

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP