هێزەکانی ڕوسیا شکستیان بە 9 هێرشی هێزەکانی کیێڤ لە دۆنێتسک هێنا

ishraq

ئیشراق 
سەرۆکی نوسینگەی ڕۆژنامەوانی گروپی هێزەکانی "سێنتەر"ی ڕوسیا ئەلێکساندەر ساڤچوک ڕایگەیاند کە گروپەکە 9 هێرشیان پووچەڵکردووە و بەرپەرچیان دایەوە بۆ سەر میحوەری کراسنی لێمان لە کۆماری دۆنێتسک.


ساڤچوک وتی " لەسەر میحوەری کراسنی لایمان لە کەرتی یامبۆلۆڤسکی و دارستانەکانی سیریبریانسکی، هێزەکانی "ناوەند" 9 هێرشیان لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە پووچەڵکردووە و زیانەکانی دوژمن گەیشتە 540 سەربازی، 4 تانک، دوو ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و دوو ئۆتۆمبێل.

وتیشی هێزەکانی بەرگری ڕوسیا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانییان لە ناوچەی کریمینایا خستە خوارەوە و زیاتر لە 20 شوێنی تۆپخانەی دوژمن تێکشکێنران.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP