13/10/2023
ئاسایش 195 جار بینراوە
12 هاوڵاتی بیانی بە تۆمەتی تێپەڕاندنی سنور لە سلێمانی دەستگیرکران
ئیشراق
فەرماندەیی هێزەکانی سنور ڕۆژی هەینی رایگەیاند، 12 هاوڵاتی بیانی لەلایەن هێزەکانی سنورەوە دەستگیرکران، کە هەوڵیاندابو لە رێگەی سنوری پارێزگای سلێمانییەوە بە شێوەیەکی نایاسایی بێنە خاکی هەرێمەوە.
فەرماندەیی هێزەکانی سنور لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ژێر ئەرکی هێزەکانی سنور لە پاراستنی سنور و رێگری کردن لە حاڵەتەکانی هاتنەناوەوە و قاچاخ، فەوجی سێی لیوای سنوری سەر بە فەرماندەیی سنور ناوچەی یەک 12 هاوڵاتی بیانیان دەستگیرکرد.
هەوڵیاندابو بە شێوەیەکی نایاسایی لە سنوری پارێزگای سلێمانییەوە بێنە خاکی هەرێمی کوردستان، بەڵام لەلایەن هێزەکانی سنورەوە دەستگیرکران و لە ئێستاشدا رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراون بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت.