فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق، ژماره‌یه‌ك پێگه‌ وحەشارگەی داعشیان له‌ سنووری شاری كه‌ركووك بۆردومانكرد

ishraq

ئیشراق 
ئیمرۆ سێشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق توانییان پێگە و حەشارگەکانی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای کەرکووک بۆردمان بکەن.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانده‌یی هێزه‌ هاوبه‌شه‌ عێراقییه‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیاری وردی هه‌واڵگری، فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف16ـی عێراقی، ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی داعشی له‌ سنووری شاری كه‌ركووك بۆردومانكرد.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ناوچه‌ی (وادی شای) بۆردومانكراوه‌، كه‌ داعش وه‌ك پێگه‌ی خۆیان له‌و سنووره‌ به‌كاریده‌هێنن.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ به‌ئامانجگرتنی داعش.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP