09/10/2023
ئاسایش 157 جار بینراوە
حەشدی شەعبی و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی ئەمنی لە ناوچەی حەزەر ئەنجام دەدەن
ئیشراق
هێزێک لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای هێزەکانی حەشدی شەعبی بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەرفراوانیان دەستپێکرد لە ناوچەی حەزەر لە باشوری ڕۆژئاوای موسڵ.
ئۆپەراسیۆنەکە کە لە چەند میحوەرەوە دەستیپێکرد، بە پشکنینی چەند ناوچەیەکی گەورەی دوورگەی نەینەوای لەخۆگرتبوو، لە کاتێکدا لێکۆڵینەوەی مەیدانی و گەڕان و پشکنینی لە ئەو گوندانەدا ئەنجامدرا کە دەکەونە ناوچەی بەرپرسیارێتییەوە، ئۆپەراسیۆنەکە بە ئامانجی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و گەڕان بەدوای پاشماوەکانی داعشی تیرۆریستدا دێت.