لە زیقار بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

ishraq

ئیشراق 
ئەمڕۆ شەممە (7ی تشرینی یەکەمی 2023) ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند وە دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە 4 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر جوری کریستال لە شاری زیقار.


بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان توانی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکات بە شێوەیەکی ئاشکرا بە تۆمەتی هەڵگرتنی (4) کیلۆگرام و (250) گرام کریستاڵی ماددەی هۆشبەر لە شاری زی قار."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لە دژی ئەو گیراوەتەبەر بەپێی بڕیارێکی دادوەری بۆ تاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانە."

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP