گەرم بوونی ئایفۆن15چارەسەر دەکرێ

ishraq

ئیشراق 
 دوا بەدوای گلەیی هەندێک لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن ١٥ بە گومانی زوو گەرم بوونی مۆبایلەکە دوای چەند کاتژمێرێک لە بەکارهێنانی کۆمپانیای ئەپڵ بڕیاریدا وەشانێکی نوێ بڵاو بکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.
لە بابەتێکی ماڵپەریک رایگەیاند ئەو کۆمپانیایە وەشانێکی نوێی بە مەبەستی رێگرتن لە گەرمبوونی ئایفۆنە نوێکە بڵاوکردەوە:
ڕۆژی دووشەممە، گرووپی کۆمپانیاکانی ''ئەپڵ'' ڕایگەیاند، بەمەبەستی بەرگرتن لە بابەتی گەرمبوونی ئایفۆن ١٥، کە لە چەند ئامێرێکی مۆبایلەکەدا درکی پێکراوە، وەشانێکی نوێی سیستمەکەی بڵاودەکاتەوە.وتەبێژی کۆمپانیاکە ئەوەشی ڕوونکردەوە، کە ''دەشێت چەندین هۆکار لەپشت ئەو بابەتەوەبێت پلەی گەرمی شوێنی دیاریکراو، کە وابکات پلەی گەرمی ئامێرەکە گەرمتر لەوە هەستپێبکرێت کە هەیە.
دوای ئەوەی ژمارەیەک بەکارهێنەر ڕەخنەی هاوشێوەیان ئاڕاستەی بەشێک لە ئامێرە نوێیەکان کردووە،
ئەپڵ ڕوونی دەکاتەوە کە ئاساییە ئامێرێک لەسەرەتادا گەرمتربێت لەکاتی بارگاویکردن و پاشان داگیرساندنیدا، کۆمپانیاکە ئەوەشی ڕاگەیاند کە کێشەیەک لە وەشانیIos17 دا درکی پێکراوە لەلایەن بەشێک لە بەکارهێنەرانەوە، کە لە وەشانە نوێکەدا بەتەواوی چارەسەر دەکرێت.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP