04/10/2023
ئاسایش 158 جار بینراوە
دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بۆ پاککردنەوەی بیابانی حەزەر لە باشووری ڕۆژئاوای نەینەوا
ئیشراق
دەستەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بۆ پاککردنەوەی بیابانی حەزەر لە باشووری ڕۆژئاوای نەینەوا ڕاگەیاند.
بەیاننامەیەکی دەستەی حەشدی شەعبی تێیدا هاتووە "یەکەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا لە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بەشەکانی ئۆپەراسیۆن، هەواڵگری، میدیا و لیوای 44، 60، لە بەیانی ئەمڕۆوە دەستیان کرد بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی ئەمنی و لە سێ میحوەرەوە بەسەر شوێنەکانی شانە تیرۆریستییەکان و هێرشکردن و گەڕان لە ژمارەیەک ناوچە و گوندی بیابانی حەزەر لە باشوری ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە ئۆپەراسیۆنەکەدا یەکەکانی پاڵەوانەکانی سوپای عێراقی بەشداریکرد."