02/10/2023
ئاسایش 153 جار بینراوە
پێنج داواكراو ده‌ستگیركران
ئیشراق
ئاژانسی هه‌واڵگری عێراق ده‌ستگیركردنی پێنج داواكراوی راگه‌یاند، كه رۆژانه هه‌ڕه‌شه‌یان له خه‌ڵك ده‌كرد و ترس و دڵه‌ڕاوكێیان بڵاوده‌كرده‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵگری عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: به پشتبه‌ستن به‌و زانیارییانه‌ی كه هاووڵاتییان به ده‌زگا ئه‌منییه‌كان داوه، پێنج كه‌س كه رۆژانه ترس و دڵه‌راوكێیان له‌نێو خه‌ڵك بڵاوده‌كرده‌وه، جگه له‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یان له خه‌ڵك ده‌كرد، له‌لایه‌ن هێزهكیانیان ده‌ستگیركران.
ئه‌و ئاژانسه روونیشیكرده‌وه، دوای پێكهێنانی تیمێكی هه‌واڵگری، كه هێزێكی تایبه‌ت یاوه‌ریان بوون و هه‌ڵسان به چاودێریكردنی ئه‌و گرووپه پێنج كه‌سییه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، دوای ده‌ستنیشانكردنی شوێنی ئه‌و پێنج كه‌سه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كه‌وه ده‌ستگیركران.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیان، ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ده‌مانچه‌یه‌ك و بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری كریستاڵ و كه‌ره‌سته‌كانی دیكه‌ی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و گرووپه پێنج كه‌سییه دانیان به تاوانه‌كه‌یان داناوه، كه رۆژانه هه‌ڵده‌ستان به بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌راوكێ و ته‌قه‌كردن له پارێزگای به‌غدا و بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر.