واتسئاپ لە کۆتایی ئەم مانگەدا لەسەر ملیۆنان مۆبایلی زیرەک ڕادەگرێت

ishraq

ئیشراق 
واتسئاپ بەکارهێنەرانی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی کە خزمەتگوزاری چات لەم مانگەدا کارکردن لەسەر هەندێک لە ئامێرەکانی ئەندرۆید ڕادەگرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە واتسئاپ ڕایگەیاند لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا کارکردن لەسەر هەندێک لە مۆبایلە زیرەکەکان ڕادەگرێت، هەروەها دوایین هەنگاو وا لە بەکارهێنەران دەکات لە 24 ی مانگی 10 ەوە نەتوانن نامە بنێرن یان وەربگرن.

ئەمە کاریگەری لەسەر هەندێک لە مۆبایلە زیرەکەکانی ئەندرۆید هەیە، بۆیە ئەوانەی کە ئایفۆنیان هەیە پێویست ناکات نیگەران بن ، چونکە واتسئاپ پلانی هەیە پشتگیری ئەو مۆبایلانە ڕابگرێت کە ئەندرۆید 4.1 بەکاردەهێنن، کە بە Android Jelly Bean ناسراوە.

دوای ٢٤ی تشرینی یەکەم، لانیکەم پێویستت بە وەشانی ئەندرۆید ٥.٠ دەبێت، و ئەم هەنگاوە کاریگەری لەسەر ژمارەیەک بەکارهێنەر دەبێت کە مۆبایلە زیرەکە کۆنەکانیان هەیە، و ئەمەش پێدەچێت مۆدێلی کۆن وەک سامسۆنگ و سۆنی و ئێچ تی سی و ئێڵ جی لەخۆبگرێت.
واتسئاپ لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا ڕایگەیاند، "لە 24ی تشرینی یەکەمی 2023، تەنها ئەندرۆید OS ڤێرژنی 5.0 و دواتر پشتگیری دەکرێت" و "مۆباییەکەت دەبێت بتوانێت لە کاتی پرۆسەی پشتڕاستکردنەوەدا کورتەنامە و پەیوەندی وەربگرێت" ئێمە پشتگیری لە دروستکردنی هەژماری نوێ ناکەین تەنها لەسەر ئامێرەکانی وای فای."

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP