ڕۆمانیا هێزی سەربازی زیاتر لە سنووری ئۆکرانیا بڵاودەکاتەوە

ishraq

ئیشراق 
میدیاکان ئاشکرایانکردووە، ڕۆمانیا هێزی زیاتری بەدرێژایی سنوورەکانی لەگەڵ ئۆکرانیا جێگیرکردووە، ئەمەش بەهۆی ترسی ململانێکانی ئۆکرانیا لە خاکی وڵاتانی ئەندامی "ناتۆ"دا.


بەگوێرەی میدیاکان، سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە ناوچەی گوندەکانی سنووری دانوب دەرکەوتووە و بنکەی چاودێری و پاسەوانی سەربازی زیاتر بڵاوکراوەتەوە.

بوخارێست ئەم کارانەی گەڕاندەوە بۆ گەشەسەندنی نیگەرانی ناتۆ سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و بە تایبەتی، نیگەرانی ئەوە هەیە کە ململانێی ئۆکرانیا ڕەنگە بچێتە سەر خاکەکانی هاوپەیمانییەکە.

وەزارەتی بەرگری ڕۆمانیا پێشتر ڕایگەیاند بەرپرسانی وڵاتەکە بڕیاریانداوە سنووردارکردنی هاتوچۆی ئاسمانی لە ناوچە ئاسمانییەکانی تەنیشت ئۆکرانیا توندتر بکەن کە گەشتی فڕۆکە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تێدا قەدەغەکراوە.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP