دواخستنی ئاهەنگی خەڵاتەکانی ئۆسکار لە کاتێکدا مانگرتنی ئەکتەرەکانی هۆڵیوود بەردەوامە

ishraq

ئیشراق 
ڕێکخەری ئاهەنگی خەڵاتی ئۆسکاری فەخری کە دەستپێکی وەرزی خەڵاتەکانی ئۆسکارە، بڕیاریدا کە بۆ ۹ی کانوونی دووەمی 2024 دوابخات، ئەمەش بەهۆی مانگرتنێکی مێژوویی ئەکتەران و سیناریۆنووسان لە هۆڵیوود.


لە ناوەڕاستی ئەو مانگرتنەی کە مانگێک لەمەوبەر هۆلیوودی ئیفلیج کرد، ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتی ئۆسکاری فەخری کە ڕێگە بە دەستپێکردنی وەرزی خەڵاتەکە دەدات لە نۆیەمی مانگی یەکدا دواخرا.

لە لێدوانەکەیدا لە ڕۆژی چوارشەممەدا، ئەکادیمیای هونەری فیلم و زانستەکانی کە ئۆسکار دەدات، ئاماژەی بە هۆکارەکانی دواخستنی ئاهەنگەکە نەکردووە کە بڕیارە لە ١٨ی تشرینی دووەمدا بەڕێوەبچێت. بەڵام بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان پێشبینی كردووە، درێژكردنەوەی ئەو مانگرتنەی كە بۆ چەند مانگێک هۆلیوودی ئیفلیج کردووە.

"گوفرنرز ئوورد" هەموو ساڵێک لە لۆس ئەنجلۆس بەڕێوەدەچێت بۆ ڕێزلێنان لە دیارترین کەسایەتییە سینەماییەکان.

مانگرتنەکە بووە هۆی دواخستنی ڕێوڕەسمی خەڵاتەکان لە هۆڵیوود، لەگەڵ ئەوەی ڕێوڕەسمی ئێمی تەلەفزیۆنی ئەمەریکا دواخرا بۆ مانگی یەکی ئەمساڵ.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP