سەندیکای ڕۆژنامەنووسان بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان لەلایەن ئیسرائیلەوە لە باشووری لوبنان سەرکۆنە دەکات

ishraq

ئیشراق
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە بەربەرییەی هێزەکانی داگیرکەری ئیسرائیلی کرد کە ڕۆژنامەنووسانی ڕۆیتەرز و ئەلجەزیرە لە باشوری لوبنان کردە ئامانج .


سەندیکاکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە قێزەونانە دەکات کە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون دژی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە ڕۆیتەرز و کەناڵی ئەلجەزیرە لە باشووری لوبنان کاردەکەن، کە وێنەگری ڕۆیتەرز عیسام عەبدوڵای شەهید کرد و هەردوو فۆتۆگرافەر سایر ئەلسودانی و ماهیر نەزیر حەدیسی لە نوسینگەی ئاژانسەکە لە بەغدا بریندارکرد."
سەندیکاکە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد " بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵنەوە بەرامبەر ئەو تاوانە دڕندانەی کە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون، هەروەها بەرەنگاربوونەوەی ئاشکرای هەموو نۆرم و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان بە ئامانجکردنی ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی ڕاگەیاندن بەمەبەستی داپۆشینی ئەو تاوان و کردارە نامرۆڤانەی کە خەڵکی بێتاوان لە فەڵەستینی داگیرکراودا ڕووبەڕووی دەبنەوە."
هەروەها سەندیکاکە داوای لە هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد لە سەرانسەری جیهاندا ئەم کردارە دوژمنکارانە و تاوانە دوژمنکارانەی هێزەکانی ئیسرائیل ئاشکرا بکەن و کاربکەن بۆ ڕاگرتنی ئەم ڕەفتارە دڕندانە و قێزەونە.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP